بەرپرسی نووسینگەی مالكی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ ئێستا ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی، ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی لایەنەكان بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات و دەڵێت، “لەبارەی بودجە و دۆسیەی نەوت و غازەوە ڕێككەوتوون”.

هیشام ڕكابی بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و یەكێك لە سەركردە دیارەكانی چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، جگە لە ڕەوتی سەدر، لایەنەكانی دیكە ڕێككەوتوون سبەینێ سێشەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران سازبدرێت.

ڕكابی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەتەوە و ڕێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك بە ناوی “هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی وڵات”.

وتیشی، چەندین دۆسیە و پرسی دیكە تاوتوێكراون لەوانە بودجە و دۆسیەی نەوت و غاز كە لایەنەكان ڕێككەوتوون بەپێی یاسا و دەستوور ئەو گرفت و دۆسیانە چارەسەربكرێن.

بەرپرسی نووسینگەی نوری مالكی لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا جەختیكردەوە، محەمەد شیاع سودانی تا ئێستا تاكە كاندیدی چێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی ناوبراو بە كاندیدی دیكە نەكراوە.

بابەتی پێشتر

"عێراق دووەمین وڵاتی ناوچەكەیە لە زۆریی حاڵەتەكانی دەستدرێژیكردنەسەر ژنان"

بابەتی دواتر

بە بەرچاوی ژمارەیەک مەلەوانەوە، قرش ژنێک دەڕفێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share