دوکانێکی مۆبایل لە سلێمانی بڕدرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دوکانێکی مۆبایل لە بازاڕی مەولەوی شاری سلێمانی بڕدراوە، هێزەکانی پۆلیسی و ئاسایشی سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوانەکەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستیەوە، ڕووداوی دزیکردنەکە شەو ڕوویداوە، بەڵام خاوەنی دوکانەکە بەیانیی ئەمڕۆ کە چووەتە سەر کارەکەی بینیویەتی دوکانەکەی دزی لێکراوە.

لە دوکانەکەدا تەنها دوو جۆر مۆبایل دزراون کە مۆدێلەکانی ئایفۆن 12 و ئایفۆن 13 بوون و کەلوپەلەکانی دیکە ماونەتەوە.

بەپێی وتەی یەکێک لە کورەکان، دوکانەکەیان بە بڕی 50 هەزار دۆلار دزی لێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سودانی داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share