سەدان كەس مووچە و مینحەی چەند مانگێكیان بە یەكەوە پێدەدرێت و وەزارەتی دارایی، نووسراوی بۆ خەرجكردنی پارەكە دەركرد.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرایكرد، لیستی ناوی قۆناغی نۆیەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانە دەرچووە کە مینحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرجدەکرێت و بڕیارەكە لە 1ی 5ی 2021ـەوە جێبەجێدەكرێت.
ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، مینحەی (927) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ مووچەیەكی تریان نییە خەرجدەكرێت و بڕەكەی 519 ملیۆن و 250 هەزار دیناری مانگانەیە، مەرجی وەرگرتنی مینحەكە ئەوەیە دەبێت كەسەكە “لە ڕێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنووسەوە بیسەلمێنێت كە هیچ مووچە و مینحەیەكی تری نییە”.
وەك لە نووسراوی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراواندا هاتووە، لە 1ی5ی2021ـەوە مینحەی ئەو كەسانە خەرجدەكرێت و بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەدا مینحەكانی ئەوانیش دابەشبكرێن.