دەربەندیخان.. دوو كەس لەسەر دوو كەڵی كێوی دەستگیركران

كەڵە كێوییەكان لەكاتی دەستگرتن بەسەریاندا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی دارستانەوە دوو كەس لە دەربەندیخان دەستگیركران بەهۆی بەنایاسایی گواستنەوەی دوو كەڵی كێوی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە هاوکاری کارمەندانی ئاسایشی بازگەی تونێلی دەربەندیخان توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن کە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵیان پێبووە و لەنێویاندا دوو كەڵی كێوی تیابووە.

دەشڵێت، دەستگیركراوەكان بەنیازبوون گیاندارە كێوییەكان بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ شوێنێكی دیكە بگوازنەوە.

جگە لە دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، وەك ئەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سەیارەی مێشەکە کەوتەوە کار

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی دەرمان رشتنیان بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان ئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گوێزەرەوەی…
Total
0
Share