سلێمانی؛ کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەورووبەری کاتژمێر 1:30 بۆ 2:30  کچێک گەیەندرایە لای ئێمە کە نهۆمی 12ی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی پاک سیتی کەوتووەتە خوارەوە”.

وتیشی، ” کچەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیمان کردوە”.

باسی لەوەشکرد، ” کچەکە تەمەنی 35 ساڵ دەبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەمان لا نییە، ناشزانین ئەوەی بەسەری هاتووە تەنها ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان خۆکوژی بووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share