هەولێر ئاوی بە فیڕۆدراو بەكاردەهێنێتەوە بۆ ئاودانی پارك و باخچەكان

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردووەتەوە، پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار و بە درێژایی 75 كیلۆمەتر ئاوەڕۆ جێبەجێدەكرێت بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوی قورس.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆدەچێت، جارێكی دیكە خاوێندەكرێتەوە و بەكاردەهێندرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان.

هاوكات بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پڕۆژەكە بە سێ قۆناخ تەواو دەكرێت، پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە كە درێژییەكەی 75 كیلۆمەترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “کردنەوەی لقی هەر بانکێک بە یاساکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقەوە پەیوەستە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر،…
Total
0
Share