كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

دوای گوێبیستنی دەنگی تەقە، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت بەدواداچوونیان كردووە و تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مەفرەزەکانی پۆلیس گوێبیستی دەنگی تەقە بوون، دەستبەجێ مەفرەزەکان شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو، لەگەڵ ئوتۆمبیلێکیشدا کە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (م.ن.ع.) لەدایکبووی 1994، بە بڕیاری داوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە گوندی بەرزیوە، ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان…
Total
0
Share