خەلەکان؛ ڕووداوێکی هاتوچۆ حەوت قوربانیی لێکەوتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری ناحیەی خەلەکان ڕوویدا و لەئەنجامدا حەوت کەس بوونە قوربانیی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە ڕاپەڕین گواستییەوە، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی شێخ مەنسوڕییان لە ناحیەی خەلەکان روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا هایلوکس ڕوویداوە”.

ڕوونیشیکردەوە، “لەئەنجامی ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد، “زۆرینەی قوربانییەکان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، لەئێستادا بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیش بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی گواستراونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
Total
0
Share