100 خوێندكاری خوێندنگایەكی سلێمانی گەیەندرانە نەخۆشخانە

لەماوەی 24 كاتژمێردا 100 خوێندكاری خوێندنگایەكی سلێمانی گەیەندرانە نەخۆشخانەی منداڵان و تەندروستیی شارەكە دەڵێت، لیژنەیەك ڕاسپێردراوە بۆ بەدواداچوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە خوێندنگایەك لەناو شاری سلێمانی نزیکەی 100 خوێندكار بە حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بە منداڵانیان كردووە.

ئاشكراشیكرد، بەمەبەستی بەدواداچوونی ئەو حاڵەتە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە (چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو و تەندروستیی خوێندنگاکان)ی ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بكەن بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆكاری حالەتەكە و، نمونەی خۆراك و ئاو بۆ پشکنینی تاقیگەیی وەربگیرێت.

تەندروستیی سلێمانی ناوی خوێندنگاكەی ئاشكرانەكردووە.

بابەتی پێشتر

وڵاتانی جیهان زیاتر لە 14 ملیار دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز، سیل و مەلاریا تەرخاندەکەن

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share