ژنێك دەستگیركرا 25 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتوونی دزیوە

ژنێك كە 25 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتوونی دزیوە، لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی دیكەی دزیكردن و ساختەكاریدا دەستگیركران.

ژنەكە لە ماڵێكی ناوچەی كەڕادەی بەغداد دزییەكەی كردووە، كاتێك خاوەنی ماڵەكە لە دەرەوە بوون چووەتە ژوورەوە و 25 ملیۆن دینار و چەند پارچەیەك خشڵ و ئاڵتوونی دزیوە.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و دانی بە دزیكردنەكەدا ناوە، دواتر بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزاكان ڕادەستی دادگا كراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چەند تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراون كە كاریان دزینی ماتۆڕسكیل، ساختەكاری و تاوانی جۆراوجۆر بووە و ڕادەستی دادگا كراون.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕەخنە لە پەرلەمان دەگرێت بەڵام وتەكانی دەبڕن

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق و مەسعود بارزانی پرسی نوسینەوەی دەستور تاوتوێ دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share