گۆتیرێش هۆشداری لە توڕەیی زستان دەدات

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەو مەترسییانە دەكات كە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە بەهۆی جەنگە سەربازییەكانەوە بێت، یان بەهۆی گرفتەكانی ئاووهەوا و خۆراك.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتاری كردنەوەی خولی 77هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك ڕایگەیاند، جیهان ڕووبەڕووی ئەوەی ناوینا “شەپۆلی توڕەیی” لە زستانی داهاتوودا دەبێتەوە.

هۆشدارییەكەی گۆتیرێش لەبارەی زستانی سەختەوە، لەكاتێكدایە نرخی غاز و ئەودوای سووتەمەنییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بەهۆی ئەو شەڕەی لە ئۆكرانیا لەئارادایە.

وتیشی، تارمایی برسێتی باڵی بەسەر ناوچەی ئەفریقادا كێشاوە، ملیۆنان كەس لەو ناوچەیە لەبەردەم كەمیی خۆراك دان.

ئەمینداری نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوەشكرد جیهان لە گێژاودایە، لەكاتێكدا دابەشبوونەكان لە زیادبووندان، لەسەر گەیشتنە چارەسەری خێرای بارودۆخەكە.

هۆشداریشدا لەوەی مرۆڤایەتی لەبەردەم ساڵانێكی بێسەروبەردایە و وتی، ئەو هاوینەی ئێستا بە زۆر گەرم ناودەبرێت، ڕەنگە لە ئایندەدا ساردترین بێت، لەسایەی چارەسەرنەكردنی ڕەوشەكەدا، بەهۆی ئەوەی گرفتی ئاووهەوا بە تێپەڕبوونی ساڵانی كەڵەكە دەبێت.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات پڕۆژەیاسای نوێی كار پەسەند بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزی. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی…
Total
0
Share