لە گەڕەکی زانیاریی هەولێر کەسێک کوژرا، بکوژەکەشی دەستگیرکراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لە گەڕەکی زانیاریی شاری هەولێر کەسێک بەناوی (بارزان ڕەمەزان حوسێن) کوژراوە، هۆکارەکەشی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
پۆلیس توانیویەتی دوای کاتژمێرێک لە ڕووداوەکە بکوژەکەی دەستگیربکات.