دەستگیرا بەسەر 1350 پارچە كەرەستەی تایبەت بە ژنان

لە قەزای دەربەندیخان، زیاتر لە (1350) پارچە كەرەستەی جوانكاری و ئارایشت و پاككەرەوە کە سەرجەمیان ماوەیان بەسەرچووبوو، دەستیان بەسەردا گیرا.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاشكرایكرد، لە گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی چاودێریکردنی بازاڕ لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، سەردانی بەشێک لە فرۆشگە و جوانكاری و ئارایشتگەكانی ژنانیان كردووە و تەنها لە یەك فرۆشگەی بابەتەكانی جوانكاریدا، دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە (850) پارچە پاکكەرەوەی ددان و شامپۆ و کرێم و غەسول و بابەتی دیكەی ئارایشتدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، لە چەند فرۆشگەیەكی دیكەدا زیاتر لە (500) دانە لە جۆرەکانی پاكکەرەوەی ددان و شامپۆ و کرێم و غەسول دەستیان بەسەردا گیراوە و خاوەنی فرۆشگەكان بە پێبژاردن (غەرامە) سزادراون و شوێنەكانیان داخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەنداوی دەربەندیخان نۆژەن دەکاتەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕایگەیاند، دوای نوسراوی ئەوان بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی…
Total
0
Share