عێراقییەك دەستگیركرا “دەمبووس”ی كردووە بە جەستەی زیارەتكاراندا

گەنجێكی عێراقی دەستگیركرا كە لە كاتی ڕێوڕەسمەكانی چلەدا لە كەربەلا و چەند شوێنێكی دیكە، دەمبووسی كردووە بە پشت و جەستەی زیارەتكاراندا.

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ڕایگەیاند، ئەو گەنجە بانگكراوە بۆ بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و سەرزەنشتكراوە و پێیڕاگەیەندراوە كە ئەوەی ئەنجامیداوە، ڕەفتارێكی نەگونجاوە و دوورە لە ڕەفتاری ئایینی و ئاكاری بەرزەوە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین سكاڵا تۆماركران بەوەی كەسێك لە نێو ئاپۆڕای زیارەتكاراندا، دەمبووسی كردووە بە جەستەی چەندین زیارەتكاردا و ئازاریداون و بەشێك لەو زیارەتكارانە ئێرانی بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، دەركەوتووە ئەو گەنجە دانیشتووی سنووری پارێزگای دیالەیە و دواتر بانگكراوە سەرزەنشتكراوە.

بابەتی پێشتر

لەسەر شە قامی بازنەیی مەلیك مەحمود پاسێك ئاگریگرت

بابەتی دواتر

ئەو ماڵانەی قەرزدارن كارەباكەیان دەبڕدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بەغداد دیاریکرا

عەبدولموتەڵیب عەلی، وەک پارێزگاری بەغداد دەستنیشانکرا. ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد- دا، عەبدولموتەڵیب عەلی  یوسف وەک…
Total
0
Share