بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی ڕوویدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و لەلایەن ژمارەیەكی كەمی هاوڵاتییانەوە هەستیپێکرا.

ئاسۆ شێخ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتژمێر 12:21 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی کە گوڕەکەی زۆر کەم بووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا.

وتیشی، “بوومەلەرزەکە لە باشووری سلێمانی بە دووری 16 کیلۆمەتر لە داتا سەنتەری سلێمانی بە گوڕی 2.5 پلەی ڕێختەر بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: هەر چوار مووچەکەی ئەمساڵ لەگەڵ سودانی یەکلاییدەکەینەوە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی مووچەکانی ئەمساڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکلاییدەکەنەوە. رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی…
Total
0
Share