پوتین: پلانەكەمان لە ئۆكرانیا نەگۆڕاوە

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا

لەگەڵ ئەوەی پڕۆسەی سەربازیی ڕوسیا بۆسەر خاكی ئۆكرانیا پێدەنێتە مانگی حەوتەمیەوە، سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، ئامانجی سەرەكیی وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا نەگۆڕاوە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لە پەراوێزی دیدارەكانی لە شاری سەمەرقەند-ی ئۆزبەكستان لەگەڵ هاوتاكانی لە وڵاتانی لوتكەی شەنگەهای ڕایگەیاند، مۆسكۆ پەلەی نییە لە پڕۆسە سەربازییەكەیدا لە ئۆكرانیا.

جەختیشیكردەوە لەسەر پێویست نەبوونی گۆڕینی پلان دەربارەی پڕۆسە سەربازییەكان و وتی، سوپای ڕوسیا بەشێوەی پلەبەند ناوچەی نوێ بەدەستدەهێنێت.

دەربارەی پلانەكەشی وتی، ئامانجی ڕوسیا خۆی لە “ئازادكردنی” تەواوی خاكی دۆنباس-دا دەبینێتەوە.

هەڕەشەی ئەوەشیكرد هێزی وڵاتەكەی وەڵامی توندی دەبێت ئەگەر مەترسی لەسەر ڕوسیا هەبێت، ئاشكراشیكرد كە هەوڵ هەیە بۆ زیان گەیاندن بە ژێرخانی ڕوسیا.

سەرۆكی ڕوسیا ڕۆژئاواشی تۆمەتباركرد بە كاركردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕوسیا بەدرێژایی چەندین دەیە، نیگەرانی خۆیشی لە بەكارهێنانی ئۆكرانیا بۆ ئەو ئامانجە دەربڕی.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا.. بارانی بەخوڕ 10 قوربانی و 4 بێسەروشوێنبووی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share