بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوت

بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوت، ڕێكخراوێكی بوارەكە دەڵێت، پێنج كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی یەكێكی دیكەش نادیارە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێكی كۆچبەران لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئیزمیر ژێرئاوكەوت.

هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، پاش ئاگاداركردنەوەیان پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان 11 كۆچبەر لەناو دەریادا ڕزگاربكەن، سێ كۆچبەریش بە مەلەوانی خۆیان گەیاندبووە كەنار دەریا.

وتیشی، “لە هەمان کاتدا تەرمی پێنچ كۆچبەر لە دەریادا دەرهێندرایەوە و چارەنووسی كۆچبەرێكی دیكەش نادیارە”.

بەپێی لێدوانی سەرەتایی كۆچبەرە ڕزگارکراوەکان ژمارەیان بیست كۆچبەر بووە، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە ئاماژەیپێداوە

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ناسنامە و ڕەگەزنامەی كۆچبەرەكانی ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە ڕێككەوتن و سازان یەكلابووەتەوە

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا.. بارانی بەخوڕ 10 قوربانی و 4 بێسەروشوێنبووی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share