پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم بەم شێوازەی ئێستا كاربكات ساڵی داهاتووش یاسای بودجەمان نابێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم ئەگەر بەم شێوازەی ئێستا كاربكات ساڵی داهاتوو هاوشێوەی سێ ساڵی تەمەنی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نابێت و جەختیشدەكاتەوە بۆ هەنگاونان لە شەفافیەت تایبەت بە خەرجی و داهاتەكان پێویستە حكومەت یاسای بودجە ئامادەبكات.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی هەشت ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە ئەگەر بمانەوێت شەفاف بین لە داهات و خەرجییەكاندا پێویستە یاسای بودجەمان هەبێت.
ئاشكرایكرد، “ئەگەر حكومەتی هەرێم بەم شێوازەی ئێستا كاربكات ساڵی داهاتووش یاسای بودجەمان نابێت، چونكە ئەگەر یاسای بودجەمان هەبێت دادپەروەری لە داهاتەكاندا فەراهەمدەكرێت و ئەو نا هاوسەنگییەی لە داهات و خەرجییەكاندا هەن چارەسەری دەكات”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، هەبوونی یاسای بودجە بەشێك لە گرفتی هاوڵاتییان چارەسەردەكات بە تایبەت لە وەرزی هاویندا كە چەند ناوچەیەك هەن گرفتی كەم ئاوییان هەیە و ئەگەر بودجەیان بۆ تەرخانبكرێت دەتوانرێت چارەسەری كێشەكانیان بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share