بەهۆی گرانیی نرخی نەوتی سپییەوە مەترسی بڕینەوەی دار سەرهەڵدەدات

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بڕینەوەی دار لە چەند ناوچەیەك بەهۆی گرانیی نرخی نەوت و غاز لە وەرزی زستاندا دەدات و جەختیشدەكاتەوە، كارەبا، نەوت، غاز و دار جێگرەوەی یەكترن و ئەگەر نرخەكەیان گران بێت مەترسی بڕینەوەی دار لە هەرێمی كوردستاندا هەیە.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا ئێستا لە حاڵەتی بڕینەوەی داری ناوچە دارستانییەكان لەلایەن هاوڵاتییانەوە ئاگادارنەكراوینەتەوە و ئەگەر حاڵەتی لەو شێوەیە بەدیكرا ڕێوشوێنی یاسایی توند دەگرینەبەر.

ئاشكرایكرد، كارەبا، نەوت، غاز و دار جێگرەوەی یەكترن، ئەگەر نرخی نەوت و غاز گران بێت و كارەبای نیشتمانی نەبێت، مەترسی هەیە بەشێك لە هاوڵاتییان پەنا بۆ بڕینەوەی دار بۆ خۆگەرمكردنەوە لە وەرزی زستاندا ببەن و لە ساڵانی نەوەداكانیشدا كە ئابڵوقەی ئابوری لەسەر هەرێمی كوردستان هەبوو پەنا بۆ بڕینەوەی دار لە چەند ناوچەیەك براوە، چونكە دواجار جێگرەوەی نەوت و غاز و كارەبا دارە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، بەر لە هاتنی وەرزی زستانی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی گەیشتووەتە 275 هەزار دینار و مەترسی هەیە نرخەكەی گرانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی سێ ساڵدا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە 16 هەزارەوە زیادیكردووە بۆ 30 هەزار

بابەتی دواتر

كاتی دەوامكردن لە پاسپۆرتی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركراوەتەوە. نەقیب كاروان مەحمود، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share