جوتیار عادل: سیاسەتی حكومەت لەسەر ڕێچكەیەكی دروستە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتكردن

كۆی گشتیی داهاتی هەرێمی كوردستان 46 ترلیۆن و 300 ملیار دینار بووە لە ماوەی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم لە زاری جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردووەتەوە كۆی گشتیی داهاتی نەوتی و نانەوتی و پارەداركردن لەلایەن حكومەتی عێراق و هاوپەیمانەوە 46 ترلیۆن و 300 ملیار دیناربووە لەم سێ ساڵەی تەمەنی كابینەی حكومەتی هەرێمدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەت بەشێوەیەكی شەفاف، وەكو نەریتێك سەرجەم داتاكانی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردووەتەوە و سیاسەتی حكومەت لەسەر ڕێچكەیەكی دروستە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتكردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
Total
0
Share