“مباپێی نوێ” له‌ بایرن خۆی سەپاندووە

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی بایرن میونشن، ماتیس تێل تواناکانی سه‌لماندووه‌ و میدیاکانی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ “مباپێی نوێ” وه‌سفی ده‌که‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌کانی مارکا، ماتیس تێل ته‌مه‌نی ته‌نها 17 ساڵ و 136 ڕۆژه‌، بەڵام لە شێوازی جموجۆڵ و خێراییه‌که‌یدا، لە گوڕوتین و بیرکردنه‌وه‌شدا هاوشێوه‌ی مباپێ-یە، له‌ پێگه‌ی باڵه‌کانی هێرشبردن و هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم یاری ده‌کات، که‌ هه‌مان پێگه‌کانی کیلیان مباپێ-ن.

تێل له‌ دوایین یاریی بایرن به‌رامبه‌ر شتوتگارت سوودی له‌ سیسته‌می خولانه‌وه‌ی یاریزانان وه‌رگرتووه‌ و سەرەکی بووە، گۆڵێکیشی تۆمار کردووە.

به‌هۆی ده‌ستپێکه‌ بەهێزەکەیەوە له‌ پێکهاته‌کانی لاوانی فه‌ره‌نساوه‌ بۆ پێکهاته‌ی یەکەم به‌رز ده‌کرێته‌وه‌، له‌ بایرنیش توانیویه‌تی تواناکانی خۆی به‌سه‌ر جولیان ناگیلسماندا بسه‌پێنێت.

تێل له‌م وه‌رزه‌دا له‌ سەرجەم خول و پاڵه‌وانتییه‌کان به‌شداریی چوار یاری کردووه‌ و دوو گۆڵی تۆمارکردووه‌.

بابەتی پێشتر

پێرێز و ئه‌نچیلۆتی پەیوەندییەکە دەکەن بە مێژوویی؟

بابەتی دواتر

کەسێک دەستگیرکرا کە هەوڵی هەڵاتنی بۆ هەرێم دابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share