نرخی ماسی هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی هەرزان بووە، جەختیشدەكاتەوە ئەو ماسییانەی لە دەرەوە هاوردەدەكرێن هیچ مەترسییەكیان لەڕووی تەندروستییەوە نییە و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتە 11هەزار دینار و ئێستا بەهۆی هەڵگرتنی قەدەغەی ڕاوە ماسی و بڕێكی زۆر لە دەرەوە هاوردە دەكرێت و بەرهەمی ناوخۆش زۆرە و هەموو ئەوانەش كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخەكەی هەبووە و یەك كیلۆ ماسی بە 4 هەزار و 500 دینارە .

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی دڵنیاییدایە هاوڵاتییان و وتیشی، “ئەو بەرهەمی ماسییەی لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت هیچ مەترسییەكی نییە و ئەو وڵاتانەی ماسی لێوە هاوردە دەكرێن ئەگەر گرفتی هەبێت ڕێگەی پێنادرێت بهێَندرێتە هەرێمی كوردستانەوە و ڕێوشوێنی توند بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان: لیژنەیەك بۆ شێوازی گۆڕینی دابەشكردنی مووچە پێكهێندرا

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەكیان بۆ شێوازی گۆڕینی دابەشكردنی مووچە پێكهێنا. زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە وادەی خۆپیشاندانیان راگەیاند

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رۆژی شەممە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا…
Total
0
Share