چێوەی هەماهەنگی وەڵامی داواكەی سەدر دەداتەوە

چێوەی هەماهەنگی وەڵامی داواكەی ڕەوتی سەدر لەبارەی مانەوەی مستەفا كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەداتەوە كە سەرپەرشتيی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات.

عائید هیلال، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایگەیاند، “لە بڕیاری گۆڕینی مستەفا كازمی پاشگەز نابینەوە و كۆدەنگییەك لە نێو چێوەی هەماهەنگی دروستبووە كە دەبێت كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیران دووربخرێتەوە و كەسێكی دیكە بخرێتە شوێنەكەی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتەكەی كازمی هیچ دەسەڵاتێكی نییە كە چاودێریی هەڵبژاردن بكات و چێوەی هەماهەنگیش سوورە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

بابەتی پێشتر

کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح پێشبینی براوەی پریمەرلیگ دەکات

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی لەناو غەتاسی ئاودا دەستی بەسەر 16 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share