بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەر 44 چركەیەكدا كەسێك بە كۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بە ڕێژەی 80% ڕووی لە دابەزین كردبوو، بەڵام لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەر 44 چركەیەكدا كەسێك لە جیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە كە دەتوانین بڵێین ئاماری گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا ڕووی لەهەڵكشان كردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە بۆیە دەبێت هەموومان ڤاكسین وەربگرین و خۆمان لە كۆرۆنا بپارێزین”.