كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی سووتا و پارەی بۆ كۆكرایەوە و قەرەبووی زیانەكەی كرایەوە

لە سلێمانی كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی سووتا و پارەی بۆ كۆكرایەوە و قەرەبووی زیانەكەی كرایەوە

دوای ئەوەی ئەم ئێوارەیە لە شەقامی سالم لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری BMW بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینەوە ئاگریگرت و زیان بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت، دەستبەجێ لەلایەن هاوڵاتییانی شاری سلێمانییەوە پارەی بۆ كۆكرایەوە و قەرەبووی خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە كرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی پێشتر پارەی بۆ شۆفێری تاكسییەكە كۆكردبووەوە هەمان ئەو كەسە پارەی بۆ شۆفێری ئەم ئۆتۆمبێلەی ئێوارەی ئەمڕۆش كۆكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share