شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی بە میوانداریی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وردبینیی سلێمانی، كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی سازدا و لەو كۆبوونەوەیەدا جگە لە واژووكردنی چەندین بڕیار و تاوتوێكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان وز ڕاییكردنی مامەڵەی وەبەرهێنەران و كارئاسانیكردن بۆیان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە.

لە ڕایگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی كە تێچووەكەیان بە بەهای چەندین ملیار دینارە، بەمزووانە دەخرێنە خزمەتی هاوڵاتییانی شاری سلێمانییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share