لە نەخشەیەكی كۆنی عێراقدا كوردستان كوێ دەگرێتەوە؟

ئەوەی دەیبینیت، وێنەی نەخشەی دەوڵەتی تازە دامەزرێندراوی عێراقە لە ساڵانی 1920 – 1921دا، كە باشووری كوردستان سنوور و نەخشەی كارگێڕیی جیاواز لە ئێستای هەیە.

وەک لە نەخشەکەدا دیارە، زۆربەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەر بە هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەولێر بوون، پارێزگای سەڵاحەدین بوونی نەبووە.

لە هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو و لە میانەی شاڵاوی بە عەرەبکردندا، بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی باشووری كوردستان خرانەسەر پارێزگاکانی دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین و ئێستا بە ناوچە دابڕاوەكان ناسراون.

مێژووی نەخشەکەی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1339ی کۆچی، کە هاوکات بووە لەگەڵ هەردوو ساڵی 1920 و 1921ی زایینیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغەدەکات

لە ئەمریکا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی تەمەن خوار 17 ساڵان قەدەغەدەکرێت. ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی فلۆریدا پرۆژە یاسایەکی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئامۆژگاریی ژنان دەکات لاسایی کیم کارداشیان نەکەنەوە

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری لە زیانەکانی چاودێریکردنی وێنە و دەرکەوتنە نموونەییەکانی کیم کارداشیان دەدات لەلایەن ژنانی جیهانەوە لەڕێگەی پێگەکانی…
Total
0
Share