25 ملیۆن دیناری زیادەوەرگیراو بۆ بانك دەگەڕێندرێتەوە

لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیانەوە 25 ملیۆن دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ بانکی کەلار، کە لەکاتی وەرگرتنی مووچەی ئەم مانگەدا وەرگیرابوو.

عەمیدی مافپەروەر شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لیژنەی مووچەی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەھەنجیری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لەکاتی وەرگرتنی مووچەدا لە بانكی كەلار بڕی 25 ملیۆن دیناری زیادەیان وەرگرتووە.

وتیشی، “سبەی بە نووسراوی فەرمی پارەکە ڕادەستی بانکی کەلار دەكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك مووشەك لە گوندێكی خەلیفان كەوتنەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان لە هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share