هاتوچۆ هاوڵاتییان لە پرسێك ئاگاداردەكاتەوە

هاتوچۆی شارەزوور هاوڵاتییانی دانیشتووی سنوورەكە لە پرسێك ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، “هەر كەسێك ئەو كارەی كرد سكاڵای لەسەر تۆماربكەن”.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارەزوور ڕایگەیاند، “لەسەر فەرمانی بەڕێز جێگرایەتیی داواکاریی گشتیی شارەزوور بە هاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەزوور، هاتوچۆی شارەزوور هەستا بە لابردنی چەند تاسەیەکی نایاسایی لە سەنتەری قەزای شارزوور”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارەزوور، داوا لە هاوڵاتییان دەكات هەرگیز بیر لە ناشیرینکردنی سیمای شار و دانانی تاسەی نایاسایی نەکەنەوە و دەڵێت، “هەر کەسێک تاسەی نایاسایی دروستکرد، ئێوەی هاوڵاتی دەتوانن سکاڵای لەسەر تۆماربکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ  پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share