هەرێم کەمال ئاغا هەواڵێك “بەدرۆدەخاتەوە”

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، هەواڵی دوورخستنەوەی لە كاری پەرلەمانتاری ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت، ئەوانەی ئەو هەواڵە بڵاودەكەنەوە، ئامانجیان چەواشەكردن و گەرمكردنی بازاڕی میدیایی خۆیانە.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕوونكردنەوەیەكی “بۆ ڕای گشتی و دەزگاكانی ڕاگەیاندن” بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەو هەواڵانەی لە هەندێك سایت و كەناڵەكان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە سكاڵاكەمان لە كاتی هەڵبژاردن، كە گوایە ئێمە ئەو سكاڵایەمان دۆڕاندبێت، دوورن لە ڕاستییەوە”.

لە ڕوونكردنەوەكەیدا هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاندووە، “ئێمە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی، چونكە لە 7/4/2022 دادگای فیدراڵی و دەستەی دادوەریی سەر بە كۆمسیۆن، دوابڕیاری خۆیان دا كە ئەنجامەكان نە قابیلی تانەلێدانن و نە ڕەتدەكرێنەوە، بۆیە ئەم هەواڵانەی كە بەشێك لە ڕاگەیاندنەكان بڵاویاندەكەنەوە، بۆ چەواشەكردن و گەرمكردنی بازاڕی میدیایی خۆیانە”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی یونایتد چه‌نده‌؟ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی به‌ریتانیا کڕیاره‌..

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: سەردانی لیژنەکانمان زیادیکردووە و داخستنەکان کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر و نێردە دیپلۆماتییەكانیان دەستگیركردووە. تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share