چەكدارەكەی قەرەداغ كوژرا.. ڕاستیی هێرشەكە چۆن بووە؟

ڕەئوف كەمال، قائیمقامی قەزای قەرەداغ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، زانیاریی لەبارەی هێرشەكەی ئەمشەوی قەزاكەوە ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، چەكدارێك بەبێ ئەوەی بووەستێت، بە بازگەی هێزەكانی ئاسایشی قەزای قەرەداغدا تێپەڕبووە، كاتێك هێزەكان هەوڵی ڕاگرتنیان داوە، تەقەیكردووە و هەڵاتووە.

وتیشی، دواتر چەكدارەكە خۆی لە خانوویەكی چۆڵدا حەشارداوە و هێزێكی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیس گەمارۆی خانووەكەیان داوە بۆ ئەوەی دەستگیریبكەن، بەڵام چەكدارەكە خۆی ڕادەستنەكردووە و چوار بۆ پێنج نارنجۆكی بۆ هێزەكە هەڵداوە و بە دەمانچەش تەقەیكردووە، بەو هۆیەوە هەشت كارمەندی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس برینداربوون كە برینی زۆرینەیان بەهۆی بەركەوتنی پارچەی نارنجۆكەكانەوە بوون.

قائیمقامی قەزای قەرەداغ، هەواڵی كوژرانی چەكدارەكەی بۆ ئێستا پشتڕاستكردەوە و جەختیكردەوە، كە دوای ماوەیەك لە ڕووبەڕووبوونەوە، چەكدارەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراوە.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

میكانیزمی گواستنەوەی مامۆستایان دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share