نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشەكەی قەرەداغەوە

چەكدارێك كە گوماندەكرێت داعش بووبێت و ماتۆڕسكیلی پێبووە، نارنجۆكێكی هەڵداوەتە بازگەیەكی هێزە ئەمنییەكان لە قەزای قەرەداغ.

بەپێی زانیارییەكان، كاتێك هێزە ئەمنییەكان هەوڵی دەستگیركردنیان داوە، چەكدارەكە تەقەیكردووە و بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكەكە و تەقەكردنەوە، هەشت كەس برینداربوون كە بەشێكیان كارمەندی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشن و دۆخی تەندروستیی یەكێك لە پۆلیسەكان ناجێگیرە.

پەیامنێرمان ڕایگەیاند، چەكدارەكە كە گوماندەكرێت داعش بێت، هەڵاتووە و خۆی لە ماڵێكدا حەشارداوە، ئێستا هێزەكانی ئاسایشی گەمارۆی ماڵەكەیان داوە و باس لەوە دەكرێت كوژرابێت، بەڵام زانیاریی پشتڕاستكراوە لەو بارەیەوە بەردەست نییە و هێشتا بە دروستی نازانرێت چەكدارەكە كوژراوە یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بەردەوام سلێمانی سزادراوە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ توركیا باجی هەڵوێستەكانی یەكێتییە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەردەوام سزا خراوەتە سەر…
Total
0
Share