عێراق بڕ و داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردووی ئاشكراكرد

كێڵگەی نەوتی زوبێرە لە بەسڕە فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بە پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) ئاشكرایكرد کۆی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە 81 ملیۆن و 262 ھەزار و 376 بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 ھەزار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە مانگی ڕابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 78 ملیۆن و 190 ھەزار و 444 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 819 ھەزار و 169 بەرمیل و باس لەوەشکراوە کە بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە رێگەی ئوردنەوە گەیشتووەتە، 252 ھەزار و 763 بەرمیل.

لەو مانگەدا ڕۆژانە دوو ملیۆن و 709 ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە و یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 41 دۆلار و 78 سەنت فرۆشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی رابردوودا زیاتر لە شەش ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیساندا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share