ئەنچیلۆتی لە دەستپێكی ڕیاڵ مەدرید ڕازییە

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە ئاستی یانەكەی ڕازییە بەڵام پێیوایە هێڵی بەرگریی هێشتا كێشەی تێدایە.

وتیشی چوارەم یارییە لەسەر یەك گۆڵمان لێدەكرێت كە هەندێكیان هەڵەی خۆمان بووە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

– وەرزەكەمان بەشێوەیەكی باش دەستپێكرد بەڵام یارییەكەی بیتس قورس بوو

– گۆڵمان فەوتاند بەڵام هەلی گۆڵی زۆرمان دروستكرد

– یارییەكی قورس بوو توشی ئاستەنگی زۆر هاتین

– دەزانم كە دەتوانم پشت بە هازارد و ئاسینسیۆ ببەستم

– جارێكی تر نەمانتوانی پارێزگاری لەوە بكەین گۆڵمان لێنەكرێت پێویستە چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین

– ڕۆدریگۆ هێرشبەرێكی بەتوانا و خێرایە و دەتوانێت پانتایی دروست بكات و بێ تۆپ باش دەجوڵێت

– بنزیمە یەدەگی هەیە هازارد و ڕۆدریگۆ و ئاسینسیۆ و ماریانۆ دەتوانن لەجێی ئەو یاریی بكەن

– ئامانجمان ئەوەیە ئەنجامی بردنەوە بەدەست بهێنین

– ئەو گۆڵەی ئەمڕۆ لێمانكرا نابێت دوبارە ببێتەوە

– ڕۆدیگێر گرنگە بۆ ئێمە و لەداهاتودا ڕۆڵیدەبێت

بابەتی پێشتر

تین هاگ: "دەبمە هاوڕێی ڕۆناڵدۆ"

بابەتی دواتر

چاڤی هەڕەشە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

فیلیپی کۆتینیۆ لەلایەن یانەی ئەستۆن ڤێلاوە وەک یاریزانێکی سەرەکی گرنگی پێناکرێت و یانەیەکی گەورەی تورکیا داوای گواستنەوەی دەکات.…
Total
0
Share