ڕۆژنامەنووسێكی سزادراوی بادینان مانگرتنەكەی شكاند

چالاكوانێكی سزادراوی بادینان دوای ئەوەی ڕێگەیپێدرا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ كەسوكارەكەی ئەنجامبدات، مانگرتنی لە خواردن شكاند.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە ڕۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان ڕایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆری تیمی پارێزەران و گوڵستان سەعید جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان و مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ گوهدار زێباری ڕۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان لە چاکسازی گەورانی هەولێر ڕێگای پێدرا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە کەسوکاریەوە بکات.

وتیشی، “هەر ئەمڕۆ لەسەر داوای تیمی پارێزەران مانگرتنەکەی شکاند”.

دووشەممەی ڕابردوو ئەو سزادراوە لە هاوڕێکانی ناو زیندانی دوورخرایەوە و تەلەفۆنیشیان لێ قەدەغەكرد.

پێنجشەممەی ڕابردوو تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ” لەناو چاکسازیی گەورانی ھەولێر سزا لەسەر گیراوانی بادینان و مانگرتووەکانی تر بەردەوامە، بۆیە لەبەر پاراستنی دۆخی تەندروستییان و وەکو پرسێکی مرۆڤایەتی داواکارین زیندانییانی بادینان مانگرتنەکەیان بشکێنن، بۆ پاراستنی مافەکانیان ڕەوانەی چاکسازیی سلێمانی بکرێن”.

داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان كرد، ڕێگربن لە سزادانی زیندانیانی بادینان و وەک پرسێکی یاسایی و بەپێی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

بابەتی پێشتر

پاریس لە کێشەی مباپێ و پاریسەوە بۆ کێشەی بەڕێوەبەران

بابەتی دواتر

كادرێكی بەرەی توركمانی لە سلێمانی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share