ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە بۆ خوێندنەوەیە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک و دەستپێکردنەوەی خولی پایزە.
پەرلەمانی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 کۆدەبێتەوە و خولی پایزەی دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان – عێراق، پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ی ساڵی 2008 دەکات.