ئەو گەنجەی شاری ئەمێدی کە بەر لە چوار ڕۆژ لە کاتی ئاهەنگی بووک گواستنەوەدا گوللـەی بەرکەوتوو و برینداربوو ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، بەر لە چوار ڕۆژ لە ناحیەی سەرسەنگی سەر بە قەزای ئامێدی گەنجێک گوللـە بەر سەری کەوت، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
ئەو گەنجەی گیانیلەدەستداوە، تەمەنی 18 ساڵە، خەڵکی ناحیەی سەرسەنگە و ناوی (دانەر غازی)ـە.