بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە عومرەكارێكی نیشتەجێی قەزای ئاكرێ لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە عومرەكارێكی دانیشتووی قەزای ئاكرێ لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو عومرەكارە تەمەنی زیاتر لە 60 ساڵ بووە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كردووە.