دادگای فیدراڵیی عێراق لە كۆبوونەوەدایە و پێداچوونەوە بە داواكاریی سەدرییەكان دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانكردووەتەوە، كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێكرد، كە لەلایەن کوتلەی سەدرەوە داواكارییەكە پێشكەش بە دادگاكە كراوە.
نزیكەی 11 مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانەوە نەتوانراوە حكومەت پێكبهێنرێت، بۆیە سەدرییەکان دوای کشانەوەیان لە ئەنجومەنەكە داوایان لە دادگای فیدراڵی کرد ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە و جارێكی دیكە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.