سەدر لەبارەی قسەكەی پێشووی بكوژ و كوژراو لە دۆزەخن ڕوونكردنەوە دەدات

وەزیرەكەی سەدر لەبارەی بەكارهێنانی دەستەواژەی بكوژ و كوژراو كە لە دۆزەخەن ڕوونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ” ئەو قسەیە پشتبەستن بووە بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام”.

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری سەدر لە تویتێكدا نووسیویەتی، “دەستەواژەی بكوژ و كوژراو كە لە دۆزەخن پشتبەستن بووە بە فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام كە فەرموویەتی، ئەگەر دوو موسڵمان بە شمشێر بەرامبەر یەكتر بووەستن ئەم ئەو نەكوژێت ئەوەی دیكەیان دەیكوژێت و لەسەر ئەو بنەمایە ئەو قسەیەی لە پەیامەكەیدا كردووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانی بڵاویكردەوە، “پێویستە گرژی و ئاڵۆزییەكان ڕابگیرێن چونكە بكوژ و كوژراو هەردووكیان لە دۆزەخن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى 13 چه‌كدارى داعشی ڕاگه‌یاند

دژه‌تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا توانیویانه‌ 13 تیرۆرست ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ چواریان سه‌ركرده‌ى داعش بوون. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری…
Total
0
Share