پۆلیسی هەولێر كەسێكی دەستگیركرد كە پێنج ئۆتۆمبێلی دزیوە

بەرێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تۆمەتباربووە بە دزینی 5 ئۆتۆمبێل

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو كەسە تەمەنی 42 ساڵ بووە و پێشتر لە سلێمانی لەسەر تاوان شەش ساڵ زیندانی كراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسە پێنج ئۆتۆمبێلی لە هاوڵاتییان دزیوە كە بە بیانووی كڕین بردوویەتی و نەیگەڕاندووەتەوە و لە ئێستادا تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەدا ناوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەكانی بەغدادەوە: ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك

سەبارەت بە تەقینەوەكانی بەغداد، مەسرور بارزانی هاوخەمیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند، “ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك”. مەسرور بارزانی،…
زیاتر ببینە

دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من”. دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share