سلێمانی.. بەردی بناغەی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام دانرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، لە ڕێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی یەكتربڕی ئارام دانرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ڕێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام دانرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم یەكتربڕە پێكهاتووە لە ئەندەرپاسێك و فلای ئۆڤەرێك لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك نەخۆشخانەی هەرێم و لەسەر ئەركی كۆمپانیای (ئینێرجی ترانزیشن) بە بودجەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە ماوەی 365 ڕۆژدا دروستدەكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دروستكردنی ئەم یەكتربڕە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشەی (U-turn)ی دوو ئاراستەی سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك نەخۆشخانەی هەرێم و سەربەستكردنی هاتوچۆی شەقامی مەلیك مەحمود كە ڕۆڵێكی گرنگ دەگێرێت لە كەمكردنەوەی قەڕەباڵغی لە شەقامەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور یاداشتێکیان واژووکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، لە ساڵیادی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، هەوڵمانداوە سەرجەم دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەربگیرێن.…
Total
0
Share