سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دەڵێت، “هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم”.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەكەدا سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان خواستووە لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هەموو لایەنەکان، بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان”.

بابەتی پێشتر

"ویزاردز" بە (251) ملیۆن گرێبەستی بیڵی نوێکردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: فیتنە و ناكۆكی بە هەڵوێستی حەكیمانە و مامەڵەی شیاو پوچەڵكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share