ڤیدیۆ: شەڕ و پێکدادان بە چەکی جیاواز لە ناوچەی سەوز بەردەوامە
ئەمریکا و فەرەنسا هاتنەدەنگ

ئاڵۆزی و پێکدادانی خۆپیشاندەران لە کاتژمێرەکانی زووی بەیانیی ئەمڕۆوە لە ناوچەی سەوزی بەغداد دەستیپێکردەوە، لە پێکدادانەکاندا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن، هەریەکە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنساش نیگەرانییان لە دۆخەکە ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەوزی عێراقەوە بڵاوبوونەتەوە پێکدادانەکان و شەڕی خۆپیشاندەران لەو ناوچەیە بەردەوامی هەیە تێیدا چەکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت و لەناویشیاندا چەکی قورس هەن.

میدیا عێراقییەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ مووشەک لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتەخوارەوە.

ئامارەکان باس لەوەدەکەن لە ئێوارەی دوێنێوە نزیکەی 20 کەس کوژراون و 350 کەسیش بریندارن.

لەوبارەیەوە ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا جەخت لە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق دەکاتەوە، چاودێریی دۆخی ئێستای عێراق دەکەن و سەرکۆنەی هەر توندوتیژییەک دەکەن لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا.

جەختیکردەوە، کە وڵاتەکەی دەستوەردان لە دۆخی ناوخۆیی عێراق ناکەن و داوا لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق دەکەن کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکەن.

لەلایەکی دیکەوە، دڵنیاییدا کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد چۆڵنەکراوە و کارمەندەکانیان لە کاری ئاسایی خۆیاندان.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، بە قوڵی نیگەرانن لەو دۆخەی لە عێراقدا تێدەپەڕێت، داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات دانبەخۆیاندا بگرن و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ ڕاگرتنی پێکدادان و ئاڵۆزییەکان.

بەیانیی ئەمڕۆی ناوچەی سەوز:

بابەتی پێشتر

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە بازگەی هەولێر – مەخمور داخراوە و کێشە بۆ هاتوچۆ دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share