بووك و زاوایەكی كورد لە مانگی هەنگوینییاندا دەچنەسەر چیای ماناسلو لە نیپاڵ

دوای ئەوەی هاوسەرگیرییان پێكهێنا، ئاری عوسمان و هاوژین محەمەد ساڵح ڕوویان کردە چیای ماناسلو لە نیپاڵ و دەیانەوێت بڕینی بەرزیی چیاكە و گەیشتن بە لووتكەكەی، بكەن بە چالاكیی مانگی هەنگوینییان.

ئێستا ئەو دوو هاوسەرە گەیشتوونەتە شاری کاتماندۆ لە نیپاڵ و ئامادەكاریی بۆ شاخەوانییەكە دەكەن و دەیانەوێت بگەن بە لوتكەی ماناسلو كە 8163 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.

پێشتر ئاری و هاوژین سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە سەركەوتن بەسەر چیای لینین لە نێوان هەردوو وڵاتی كیرغزستان و تاجیكستان كە بەرزییەكەی 7134 مەترە و توانییان بۆ یەکەم جار وەک دوو شاخەوانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ڕێچکەی چیا بەرزەکانی دەرەوەی وڵات بگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی هەرزەکاران دەبێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت کاریگەریی خراپی لەسەر مێشکی هەرزەکاران هەیە. توێژینەوەکە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامی 12…
Total
0
Share