چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق داواكارییەك ئاراستەی سەدر دەكەن

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەم هەفتەیە قۆناغێکی نوێی گفتوگۆی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت و داوا لە ڕەوتی سەدر دەکەن بەشداریی تێدابكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرۆكایەتیی كۆمار ئەنجامدرا، تاوتوێی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و دۆخی چەقبەستووی عێراق كرا، كە ماوەی زیاتر لە 10 مانگە دروستبووە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر “پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دامەزراوەكانی دەوڵەت و گفتوگۆی بنیادنەرانە كرایەوە، هەروەها ڕێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ناکۆکییەکانی ئێستا”.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكایەتییەكان پشتیوانیی خۆیان بۆ بانگەوازەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە، كە گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكان لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت و گفتوگۆی نیشتمانی لە بارەی چارەسەركردنی قەیرانەكان بكرێت، داواشدەكەن كە ڕەوتی سەدر ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە سەرجەم هێزەكان دەكەین، شەڕی میدیایی ڕابگرن، كه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و خەڵك هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان کەلاری: رۆژی یەکشەممە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شەشەوە بڕیاردەدات. شوان…
Total
0
Share