کوڕی بەرپرسێکی سەربازیی لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو 30 ی تشرینی دووەم گەنجێک کە کوڕی بەرپرسێکی سەربازییە لەسەر کێشەی قەرز بە چەقۆ کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی نێچیرڤانە و پارەی لای کەسێکی دیکە بووە، کاتێک ڕۆشتووە لێی وەربگرێتەوە، بووە بە دەمەقاڵێیان و پاشان قەرزارەکە بە چەقۆ هێرشیکردوەتە سەر نێچیرڤان و کوشتوویەتی لە شەڕەکەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

گەنجە کوژراوەکە کوڕی عەمیدێکی زێرەڤانییە بەناوی چیچۆ هەرکی و کاتێک ڕۆشتووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکەی لە نزیک کافتریایەک لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر قەرزارەکەی بینووە و لەوێ شەڕەکە ڕویداوە.

بەپێی زانیارییەکان لەو دوو کەسەی کە لە شەڕەکەدا برینداربوون برینی یەکێکیان قورسە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کردنەوەی قوتابخانەکان یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

تمەنی ئێرانی دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناحیەی ژاراوە كوڕێك باوكی بە تاپڕ كوشت. رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، كاتێك باوک و کوڕەكە…
Total
0
Share