كفری.. هاوڵاتییەك لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، فەرمانبەرێك لە كفری لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.

موقەدەم عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کفری هاوڵاتییەک بەناوی (سەهێڵ خورشید عزیز) لەدایکبووی 1960 پیشە فەرمانبەر لە کشتوکاڵی کفری لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنەی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانباران.

وتەبێژەكەی پۆلیس ڕوونیشیكردەوە، تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکیی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی…
Total
0
Share