بەنزینخانەیەک لە سلێمانی بەنزینەکەی تێکەڵ بە ئاوی ماڵان بووە و داخرا

بەنزینخانەی شێری چیا کە دەکەوێتە گەڕەکی چیای شاری سلێمانی، لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە داخرا، بەهۆی ئەوەی بەنزینی ئەمبارکراوی بەنزینخانەکە تێکەڵ بە ئاوی ماڵەکانی دەوروبەری بووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نەقیب بابان ئەندامی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، کە لەلایەن هاوڵاتییانی گەڕەکی چیا-وە سکاڵایان پێگەیشتووە بەنزینی بەنزینخانەکە تێکەڵ بە ئاوی ماڵانی گەڕەکەکە بووە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە تێکەڵبوونی بەنزین بە ئاوی ماڵان لە گەڕەکی چیا، سامپڵ لە ئاوی ماڵەکان وەرگیراوە و نێردراوە بۆ پشکنین، تا یەکلاییبوونەوەی ئەو پشکنینانەش بەنزینخانەی شێری چیا بەشێوەی کاتی دادەخرێت.

سەبارەت بە ئەگەری یەکلاییبوونەوەی دزەکردنی بەنزینی ئەمبارەکانی بەنزینخانەکە ئەندامەکەی لیژنەکانی قائیمقامیەت ڕایگەیاند، لەو حاڵەتەدا دەبێت بە سەرپەرشتیی لایەنی پەیوەندیدار ئەمبارەکان جارێکی دیکە دروستبکرێنەوە و ئەوانەشی دفنن جارێکی دیکە هەڵبکەندرێن و بەپێی ڕێنماییەکان دروستبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی په‌رله‌مان زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستيی كازم فاروق ئاشكراده‌كات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نوێترین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستی د. كازم فاروق ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت، ناوبراو هێشتا ئەندامی پەرلەمانە…
زیاتر ببینە

خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەبێت 80%ی دامەزراندن بۆ دەرچووانی دانەمەزراو تەرخانبکەن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، پێویستە دامەزراندن لە باخچە، خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومییەکاندا…
Total
0
Share