وەزارەتی بازرگانیی هەرێم جوتیاران ئاگاداردەكاتەوە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم سەرجەم ئەو جوتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە و داوادەكات سبەینێ سەردانی سایلۆ بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی ساڵی 2022.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری جوتیارەكان دەكەینەوە كە گەنمیان ڕاستی سایلۆی هەولێر كردووە بۆ وەرگرتنی چەكی پارەی ساڵی 2022 ژمارە 2632 سبەینێ سەردانی سایلۆ بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دابەشكردنی پارەكە بەسەر جوتیاراندا لە سبەینێوە دەستپێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share